لقی نه‌ینه‌وای سه‌ندیكا پانێلێك بۆ میدیا و ریفراندۆم سازده‌كات

 

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی رۆژی 19/9/2017 لقی نه‌ینه‌وای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی قایمقامی شێخان پانێلێكی به‌ ناونیشانی(میدیاو ریفراندۆم) له‌ قه‌زای شێخان رێكخست. ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران ئاماده‌ی پانێلێكه‌ بوون و قایمقامی قه‌زای شێخان گوتارێكی پێشكه‌ش كردو ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیش له‌ باره‌ی رۆڵی میدیا سه‌باره‌ت هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكو روونكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌كان و په‌یوه‌ندی به‌ چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان دوا.