به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه‌ شاندێكی سه‌ندیكا سه‌ردانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كات

 

به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایكردن به‌ بۆنه‌ی (19)هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، شاندێكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ : ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، رۆژی 21/1/2018 سه‌ردانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن كاروان ئاكره‌یی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگایه‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی پێشوازییان لێكرا. شاندی سه‌ندیكا سه‌رباری پیرۆزبایی چه‌پكه‌ گوڵێكیان به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌شكرد.