شاندێكی سه‌ندیكا... ئاماده‌ی كۆنگره‌ی(21)ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق ده‌بێت

 
 

له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراقی، شاندێكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان 23/4/2018 كه‌ پێكهاتبوو له‌ : هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری سه‌ندیكا و خۆشناف جه‌میل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن و محمد ئاكره‌یی لێپسراوی نووسینگه‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی ئاماده‌ی كۆنگره‌ی(21)ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراقی بوون.

شانده‌كه‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی پێشكه‌شی هاوكارانی عێراقی كردو خوازیار بوو، كه‌ له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ندیكایه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتووبن، بۆ خزمه‌تكردنی بزافی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ عێراقدا.