لێژنه‌ی داكۆكی له‌ رۆژنامه‌نووسان كۆبۆوه‌

رۆژی 11/6/2018، لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی رۆژنامه‌نووسان كه‌سه‌ر به‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانه‌، له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای رۆژنامه‌گه‌ریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌گای سه‌ندیكا له‌ شاری هه‌ولێر رێكخست، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دۆخی رۆژنامه‌گه‌ریی و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تاوتوێكرا ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه‌ درا:

1- كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی مانگێ جارێك ئه‌نجام بدرێت.

2- به‌دواداچوون بكرێت به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتی لێژنه‌ هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك.

3- دانانی رۆژنامه‌نووس گۆران جه‌لال وه‌ك گوته‌بێژی لیژنه‌كه‌.

سه‌ره‌رای چه‌ندین خاڵی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ رێگه‌ی لق و نووسینگه‌كانه‌وه‌.