رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا

1- رۆژنامه‌نووس ده‌بێت له‌ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن كاربكات (نووسراو – بینراو – بیستراو)

2- رۆژنامه‌نووس ده‌بێت گرێبه‌ستی كاركردنی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌ی هه‌بێت، نابێت به‌سه‌رچووبێت

3- پشتگری ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی كاری تێداده‌كات

4- هێنانی كۆپی ئه‌و كارانه‌ی كردویه‌تی وه‌كو رۆژنامه‌نووس(نووسراو – بینراو – بیستراو)له‌سه‌ر كاغه‌ز یان سی دی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ بۆ سه‌لماندنی كاره‌كانی.‌

5- ده‌بێت یه‌كێك له‌و (14) ناونیشانانه‌ی رۆژنامه‌نووسی هه‌بێت كه‌ له‌ماده‌ی 23 له‌ یاسای ژماره‌(40)ی ساڵی 2004 سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا هاتووه‌

6- پركردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت به‌ ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێك له‌ لق و نووسینگه‌كانی سه‌ندیكا له‌ شاره‌كان

* تێبینی / له‌ ئێستادا به‌ بریاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌ندام وه‌رگرتن بۆ ساڵی 2021 وه‌ستاوه‌