دوابەدوای پرێس كۆنفرانسی وەزیری ناوخۆو وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانو لەسەر داوای وەزیری ناوەخۆ بۆ رێكخستنی كاری رۆژنامەنووسانو دەزگەكانی میدیایی ، ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسان ئەم رێنماییانە بۆ سەرجەم رۆژنامەنووسانو دەزگەكانی میدیایی بڵاودەكاتەوە:
1- رۆژنامەنووسان ئازادن لەراییكردنی بەرپرسیارێتی خۆیان، هاوكات پێویستە پابەندی تەواوی رێنماییو بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆو تەندروستی و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان بن.
2- پێویستە هەموو كەناڵو دەزگەیەكی میدیایی لیستی ناوی كارمەندو ئەو رۆژنامەنووسانەی (لەكاردان)، بداتە تیمەكانی رۆژنامەنووسی خۆیی بۆئەوەی رێگری لە هاتووچۆكردنیان نەكرێت ، هاوكات لیستی ئەم ناوانە بۆ سەندیكا لەرێگەی ئیمەلی سەندیكاوە بنێردرێت یاخود پەیوەندی بكەن بە یەكێك لەئەندامانی ئەنجوومەنو لیژنەی داكۆكی كە لەخوارەوە ژمارەی تەلەفۆنیان نووسراوە.
3- مەرج نییە هەموو ئەندامێكی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەئەرك دابێت ، بۆیە سەندیكا داوا لەسەرجەم رۆژنامەنووسان دەكات پابەندی رێنماییەكانی فەرمی بن، ئاسانكاری هاتووچۆیی رۆژنامەنووسان تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لەكاری رۆژانەدان، بۆ بازگەكانیش پێویستە هەر رۆژنامەنووسێكو تیمێكی رۆژنامەنووسی (پێناسی سەندیكا ئەگەر ئەندام بوو لەگەڵ پێناس یان باجی كەناڵە میدیاییەكەیو هەروەها نووسراوی فەرمی كەناڵەكەی كەبسەملێنێت لەكاردایە) بەیەكەوە پێبێتو ئامادەبێت.
4- پێویستە دەزگەكانی میدیایی بەسەیارەی دەزگاكەی هاتووچۆ بەرۆژنامەنووسانی بكات، واتە سەیارەی شەخصی بەكار نەهێندرێت.
5- بۆ بەدواداچوونو زانیاری تكایە پەیوەندی بە سكرتاریەتی ئەنجوومەنو لیژنەی داكۆكی بكەن:
– ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسان 07504458197
– ئەنوەر حسێن جێگری نەقیب 07701535029
– هەندرێن ئەحمەد سكرتێری ئەنجوومەن 07504472264
– ئەكەد موراد ئەندامی ئەنجوومەن 07504513423
– خۆشناڤ جەمیل ئەندامی ئەنجوومەن 07504509838
– نەزاكەت حسین سەرۆكی لیژنەی داكۆكی 07701550604
ئیمەلی سەندیكا: info@kurdjs.com
سكرتاریەتی ئەنجوومەنی
سەندیكاری رۆژنامەنووسانی كوردستان
4/4/2020