22ی نیسان 2020
122 ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی
22 ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
له‌ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان و هه‌موو گه‌لی كوردستان پیرۆزبێت
(22)ى نیسانی هه‌موو ساڵێك، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ى (كوردستان) و ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردی و ئه‌مساڵیش (122) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و مێژووه پرشنگداره‌و (22) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسانى كوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه هه‌ردوو بۆنه و یاده‌كه بۆ خزمه‌تى وشه‌ى پیرۆز و كارى میدیا و ڕۆژنامه‌نوسان و به‌دیهێنانى ئازادى و فهراههمكردنى ژیان و گوزه‌رانى باشتره بۆ هاوپیشه‌كانمان و ڕێزگرتنه له میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان، وه‌كو ڕابه‌رى ئه‌و ڕه‌وت و ڕێنسانسه له‌و سه‌رده‌مه دژواره‌دا و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌م پێناوه‌دا گیانیان به‌ختكرد و داكۆكیان له بوون و مانه‌وه‌ى مێژووى گه‌لى كوردستان كرد و ئه‌وانه‌شی كه له ژیاندا ماون و هه‌ڵگرى ئه‌م ڕێبازه‌ن.
له‌م یاده مه‌زنه‌دا خوازیارین ئازادى كارى میدیا و ئیتیك و پرۆفیشناڵى و به‌رقه‌راربوونى دیموكراسی و به‌ده‌ستخستنى زانیارى بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانیان و ڕاستگۆیی و پیشه‌یی بوون به ته‌واوى بێته‌دى و چیتر ڕۆژنامه‌نوسان ده‌ستگیر نه‌كرێن و پێشێلكارى به‌رامبه‌ریان ڕابوه‌ستێت و لێپرسینه‌وه له بكه‌رانیان بكرێت، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا یاساى كارى ڕۆژنامه‌نوسى ژماره (35) ساڵى (2007) وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و یاساى مافى به‌ده‌ستهێنانى زانیارى كارا بكرێت پێداویستهیهكانی جێبه‌جێكردنی بۆ ئاماده بكرێت و له هه‌مانكاتدا داواى پابه‌ندى له ڕۆژنامه‌نوسانیش ده‌كه‌ین به‌و یاسایانه و ئیتیك و پیشه‌یی بوونه‌وه.
ئه‌مساڵ كه ئه‌م یاده پیرۆزه به‌رز ڕاده‌گرین، جیهان و كوردستانیش گیرۆده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19) بۆته‌وه، بۆیه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ناتوانین مه‌راسیمى شایسته ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام ده‌بێت سوپاس و ستایشی هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵ و میدیاكارانه بكه‌ین، كه هاوشێوه‌ى كه‌رتی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ناوخۆ‌و ئاسایش له ڕیزى پێشه‌وه‌ى خه‌مخۆرى هاوڵاتیان بوون و ڕۆژانه ڕوماڵى هه‌واڵ و زانیارى گرنگ و گه‌وره‌یان كردوه بۆ هاوڵاتیان كه له ماڵه‌كانیان مابوونه‌وه، گه‌ر میدیاكارانى دڵسۆز و پیشه‌یی و كه‌ناڵه باوه‌ڕپێكراوه‌كان نه‌بوونایه، نه پرسی كه‌ره‌نتینه و نه ڕێنمایی ته‌ندروستى و نه كاره‌كانى حكومه‌تیش ڕه‌نگه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوایه.
بۆیه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خوازیارى زوو تێپه‌ڕاندنى ئه‌و بارودۆخه‌ین و خوازیارى سه‌لامه‌تى گشت لایه‌ك و به تایبه‌تى ڕۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانین، پڕ به دڵ ده‌ستیان ده‌گوشین و ڕێز له خه‌باتى پیشه‌یی و میدیایی و نیشتمانیان ده‌گرین.
ئه‌م یاده پیرۆزه به شیاو ده‌زانین، كه داوا له لایه‌نه‌كانى حكومه‌ت و په‌رله‌مان بكه‌ین، ژیان و گوزه‌رانى باشتر بۆ ڕۆژنامه‌نوسان دابین بكات، گرێبه‌ست و مافى ڕۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى میدیاوه ڕه‌چاو بكرێت و یاساى خانه‌نشینى هه‌موار بكرێته‌وه و یاساكانى سۆسیال میدیا و تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت و ئه‌نجومه‌نى باڵاى ڕاگه‌یاندن له خزمه‌ت ڕۆژنامه‌نوسان بخرێته ئه‌جێنداى كاره‌وه.
له ساڵیادى ڕۆژنامه‌گه‌رى كوردیدا، سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسانى كوردستان كار ده‌كات به مه‌به‌ستى سازدانى كۆنگره‌ى خۆى و له‌مساڵدا تا هه‌موو ڕۆژنامه‌نوسان و پێكهاته جیاوازه‌كان و ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ى سه‌ندیكا بوون به‌شداربن و سه‌ندیكا به‌هێزتر بكه‌ن، هه‌ر بۆیه لێره‌وه ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسان ده‌ستخۆشی له ستافى لق و نوسینگه‌كان و لیژنه‌ى داكۆكى وه‌رزشی و سه‌لامه‌تى پیشه‌یی ده‌كات و نیگه‌رانى خۆیشی له‌و هێرش و په‌لامارانه ده‌رده‌بڕێت كه به چڕى له‌لایه‌ن گروپ و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسانى كورد و پێكهاته‌كانى تر و حكومه‌تى عێراق و به‌رپرسی یه‌كه‌مى ئه‌و پارێزگایانه به به‌رپرس ده‌زانین له سه‌لامه‌تى گیان و ژیانیان.
له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ ڕۆژنامه‌نوسانى كوردستان به هه‌موو ڕه‌نگ و بۆچوون و پێكهاته‌كانییه‌وه، خوازیارین له‌م یاده‌دا كارى ڕۆژنامه‌نوسی به ڕه‌سمى وه‌كو پیشه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و به هه‌موو لایه‌ك بتوانین پایه‌كانى ئازادى و دیموكراسی كارى ڕۆژنامه‌وانى بچه‌سپێنین.
ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسانى كوردستان
22ى نیسانى 2020