كۆبوونەوەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەگەڵ یەكێتی رۆژنامەنووسانی ئازاد لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدرا

رۆژی یەک شەممە 31/1/2021 شاندێکی یەكێتی راگەیاندنی ئازاد لە رۆژئاوای كوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوسەرۆکان  ئەڤین یوسف و بەنگین سەیدۆ و عامر مراد هاوسەرۆكی ئۆفیسی راگەیاندنی بەرێوبەری خۆسەر سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانیان کردو لە لایەن ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان و هەندرێن ئەحمەد سکرتێری سەندیکا و ئەکەد موراد ئەندامی ئەنجوومەن پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی هەماهەنگی لە نێوانیان کرا و گفتوگۆکرا لەسەر رەوشی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و کردنەوەی خول و راهێنانی رۆژنامەنووسان بۆ زیاتر پاراستن و سەلامەتی رۆژنامەنووسان.

لە کۆتای کۆبوونەوەکە هەردوولا رێککەوتن دیدارەکانی نێوانیان بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان بەردەوام بن.