رۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى 22/4/2021، کە هاوکات بوو لەگەڵ 123 ساڵەى دەرچوونى یەکەمین ڕۆژنامەى کوردى بەناوى (کوردستان)، بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایان و فێرخوازانى، سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان پانێلێکی ڕێکخست.
لە سەرەتاداو پانێلی یەکەمدا ، کە بەناونیشانى (رۆڵی سەندیکای رۆژنامەنووسان و ئەرک و بەرپرسیارێتی میدیاکاران)بوو ئازاد حەمەدەمین نەقیبى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان وێرای پیرۆزبایکردن لە ڕۆژنامەنوسانى کوردستان، بەکورتى باسى لە ئەرک و رۆڵی سەندیکا و ئەرکەکانی لە ئێستاو داهاتووداکردو باسی لە قۆناغەکانى گەشەسەندنى ڕۆژنامەنووسى کوردى کرد، هەروا باسى لە بارودۆخى میدیاکاران لە ئێستادا کرد.
لە بەشێکى دیکەى پانێلێکەدا، دوو بابەت پێشکەشکرا، بابەتى یەکەم بەناونیشانى (مێژوى ڕۆژنامەگەرى کوردى و چۆنیەتى گەشەکردنى) لەلایەن دکتۆر (هاوژين عومەر) پێشکەشکرا، هەروەها لەلایەن دكتور (ايناس ضياء) بابەتێک لەسەر پەیوەندى نێوان ڕاگەیاندن و سیاسیەت پێشکەش کرا.
دوابەدواى پێشکەشکردنى پانێلەکان گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکى بابەتەکان و لایەنە جیا جیاکانى دۆخى رۆژنامەنووسان لە کوردستان کرا.