سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان واژوی رێكه‌وتنێكی كرد له‌گه‌ڵ تۆری روژنامه‌نووسانی كورد سوریا له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له‌سه‌ره‌تایی دیداره‌كه‌دا ئازاد حه‌مه دهمین نه‌قیبی روژنامه‌نووسانی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م جۆره رێكه‌وتنانه له نێوان سه‌ندیكا و هه‌موو ده‌زگا و سه‌ندیكاكانی تری لۆكاڵی و نێوده‌وڵه‌تی، خزمه‌تكردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و كاری راگه‌یاندن ده‌كات به‌گشتی.
رێكه‌وتنه‌كه له لایه‌ن ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و فه‌رهاد خه‌لیل به‌رپرسی لقی تۆره‌كه له هه‌ولێر واژو كرا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ردوولا.
شایانی باسه كه رێكه‌وتنه‌كه بریتی بوو له شه‌ش خاڵ وگرنگترین خاڵه‌كان دووپات كردنه‌وه بوو له‌سه‌ر روڵی رۆژنامەگەری له چوارچێوه‌ی دوور بوون له زمانی توندوتیژی و ته‌رخانكردنی رۆژنامه‌گه‌ری بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بیر‌ورا جیاوازه‌كان وهه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا بۆ ئاڵوگۆری ئه‌زمونی هه‌ردوولا له‌رێگای دامه‌زراندنی ۆورك شۆپ و ئاماده‌بوون له كۆنفراسه رۆژنامه‌وانیه‌كان و هه‌موو جۆره چالاكیه‌كی رۆژنامه‌وانی.