رۆژی 4/7/2018 لیژنه‌ی داكۆكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان به ئاماده‌بوونی نه‌قیب و به‌رپرسی لیژنه و سكرتێری لق و نووسینگه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد.
كۆبونه‌وه به ناردنی سڵاو بۆ شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م و وشه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد‌و به‌درێژی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر جۆر‌و شێوازی پێشێلكاریه‌كانی دژ به‌رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران كرد، هه‌روه‌ها به درێژی له‌سه‌ر كاری لیژنه‌ی داكۆكی و باشتر پێراگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان لیژنه‌ی داكۆكی و لق و نووسینگه‌كان و میدیاكاران، وتوێژكراو راو بۆچوونی هه‌موو ئاماده‌بوان وه‌رگیرا.
به‌مه‌به‌ستی به تهنگاوههاتنی زووتر و زیاتری میدیاكاران و داكۆكی كردن لێیان لیژنه‌ی داكۆكی فۆرمی تایبه‌ت به سكاڵا ده‌خاته به‌رده‌ست هه‌موو میدیاكاران تاكو له‌و رێگایه‌وه به‌دواداچوون بۆ گیر‌و گرفت و كێشه‌و كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به كاری میدیایی به پێی یاسای ژماره 35ی رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان دا بكات، له كۆتاییدا دووپاتی گرنگی ته‌واو پیشه‌یی بوونی لیژنه‌ی داكۆكی كرایه‌وه.