هێرش كردنه‌ سه‌ر تیمی كه‌ناڵی (K24) مه‌حكوم ده‌كه‌ین

ئێواره‌ی رۆژی 18/10/2018 تیمێكی میدیای كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (K24) كه‌ پێكهاتبوو له‌(ماهی شنگالی) په‌یامنێر و (نایف عیدۆ) وێنه‌گر له‌كاتی كاری پیشه‌یی خۆیان له‌ شارۆچكه‌ی (شنگال) له‌لایه‌ن هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی رێگریان لێده‌كرێت و پاشان ده‌ستگیر ده‌كرێن، دوای چه‌ندین سه‌عات له‌ده‌ستگیركردن و ئازاردان و لێدانیان ئازاد ده‌كرێن.

ئێمه‌ له‌ لیژنه‌ی داكۆكی له‌ رۆژنامه‌نووسان ئه‌وكاره‌ به‌توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له‌ حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانی شاری موسڵ ده‌كه‌ین رێگری له‌و جۆره‌ ره‌فتارانه‌ی میلشیا چه‌كداره‌كان بگرێن و لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ بكه‌ن هه‌روه‌ها داوای ته‌ندروستی باش بۆ هه‌ردوو میدیاكار ده‌كه‌ین.

لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی

و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی رۆژنامه‌نووسان

18/10/2018