كۆچی دوایی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس سه‌عید یه‌حیا خه‌تات

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس (سه‌عید یه‌حیا خه‌تات) پێگه‌یشت، كۆچكردوو نووسه‌رێكی دیار و رۆژنامه‌نووسێكی چالاك بووه‌ و ماوه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌ری(ئه‌لته‌ئاخی و صوت الاخر) بووه‌و خوشنووسێكی ناسراوی كوردستان بووه‌.

به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی و سه‌رجه‌م نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین.

هیوادارین خودای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات.

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای

رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

29/1/2019