رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان ئه‌زموونی ساڵێكی دیكه‌شی خسته‌سه‌ر مێژووی خۆی. هاوكات سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان 21 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه، هه‌ردوو یاده‌كه ده‌ربڕ‌و به‌ری تێكۆشانی سیاسی‌و رۆشنبیری گه‌لی كوردستانه له‌پێناو مافه ره‌واكانییدا.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانی كوردستان ده‌كات‌و هیوای پێشكه‌وتن‌و سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی نیشتمانی‌و میدیایی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت.
قۆناغی پێشكه‌وتنی پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و هه‌تا دێت ته‌كنۆلۆژیای گه‌یاندن‌و میدیا به‌خێرایی پێشده‌كه‌وێت و سنووری گشتی میدیا و كاری رۆژنامه‌گه‌ری به‌ره‌و جیهانی بوون‌و جۆرێك له‌بێ كۆنترۆڵی ده‌چێت كه له‌به‌رامبه‌ردا پیشه‌كه پێویستی به ده‌ستگرتنه به‌میساقی شه‌ره‌فی رۆژنامه‌نووسی و له‌كوردستانیشدا له‌چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان به‌تایبه‌تی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 ی رۆژنامه‌گه‌ری، له‌هه‌مانكاتدا ره‌وشی سیاسیش، پانتاییه‌كی باشی بۆ كاری میدیایی دورست كردوه، به‌ده‌یه‌ها ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی میدیای و به‌هه‌زاران رۆژنامه‌نووس كاری خۆیان ده‌كه‌ن. كه هاوكات ئه‌م ره‌وشه پێویستی به رێكخستن‌و به‌هێزكردنی پانتایی ئازادییه‌كان‌و سه‌روه‌ركردنی یاسا‌و دیموكراسی و ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش و پێویست خزمه‌تی گه‌لی كوردستان بكات.
له‌به‌ر رۆشنایی دروشمی سه‌ره‌كی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان( له پێناو چه‌سپاندنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و گوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان)و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و راستیه‌ی كه(رۆژنامه‌نووس) ئه‌و كه‌سه‌یه كه به پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی ده‌ژیت، ئه‌رك و ته‌حه‌ددای داهاتووی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كاری ریفۆرمی پێویست بكرێت بۆ پێناسه‌كردن و رێكخستنی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی وه‌كو پیشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه ببێته مایه‌ی باشتركردنی گوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسان و دابینكردنی گه‌ره‌نتیه‌كانی پیشه‌كه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌زای میدیا‌و رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان پێویستی به‌رێكخستنه‌وه‌یه‌كی گونجاو هه‌یه كه لایه‌نی یاسایی‌و دامه‌زراوه‌یی بگرێته‌وه به‌تایبه‌تی یاسای ژماره 35و هه‌روه‌ها یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، كه‌پێویسته به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه به‌ڵام له‌كه‌شێكی گونجاوی خاوه‌ن جێگیری سیاسی بۆئه‌وه‌ی به‌قازانجی گشتی بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها بواری میدیا له‌كوردستاندا پێویستی به‌ئه‌نجومه‌نێكی باڵای راگه‌یاندن هه‌یه، كه له‌توانای دابێت كاری میدیایی پرۆفیشناڵ و ده‌زگاكانی میدیا رێكبخات.
جارێكی دیكه 121 ساڵه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌و 21 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان‌و میدیاكارانی كورستان پیرۆز ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
22ـی نیسانی 2019