له‌رۆژانی 5 و 6 ی ئایار 2019، شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدادیان كردوو له‌گه‌ڵ نه‌قیب و ئه‌نجوومه‌نی نه‌قابه‌ی رۆژنامه‌نووسانی عێراق كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی كار و پیشه‌و ئازادی رۆژنامه‌نووسی له عێراق و كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو سه‌ندیكا كرا.
شاندی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێك هاتبوو له به‌رێزان ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌نوه‌ر حسین جێگری نه‌قیب و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن و جواد ملكشاه سكرتێری لقی به‌غدا و محه‌مه‌د ئاكره‌یی به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی، له رۆژانی 5 و 6 2019 سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقیان كرد‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌قابه‌ی رۆژنامه‌نووسانی عێراق كرد، كه به گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رێز مویه‌د لامی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی عێراق و جێگرانی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن راوێژكاران و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوراوانی نه‌قابه‌ی رۆژنامه‌نووسانی عێراق هه‌ر له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه تاكو باره‌گای ئه‌نجوومه‌ن پێشوازیان له شاندی سه‌ندیكای كوردستان كرد.
هاوكات شاندی سه‌ندیكا كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ لقی به‌غدای سه‌ندیكا كرد كه تێیدا به‌رێزان جه‌واد ملكشاه سكرتێری لق و ماجد محمد و سه‌لاح شه‌مشیر ئه‌ندامانی لقی به‌غدا ئاماده‌بوون و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ره‌وشی رۆژنامه‌نووسانی ئه‌ندامانی لقی به‌غدا كرا، كه به‌رده‌وام كێشه‌و گرفتیان بۆ دروست ده‌كرێت و له هه‌موو جۆره مافێكیش له به‌غدا بێ به‌ش ده‌بن و هه‌روه‌ها له كوردستانیشدا یاسا و رێنماییه‌كان نایانگرێته‌وه و په‌یمان درا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیدا، باس له پرۆژه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا كرا‌و هه‌روه‌ها باس له دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌ش بۆ هه‌ماهه‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندی رۆژنامه‌نووسانی عێراق و كوردستان كرا به تایبه‌تی له كه‌ركوك ودیاله و موسڵ و سه‌لاحه‌دین و به‌غدا.