رۆژی چوارشه‌ممه 22/5/2019 سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان چله‌ی ماته‌مینی رۆژنامه‌نووس خاید به‌كر ئه‌یوب رێكخست، له‌سه‌ره‌تا به ده‌قیقه‌یه‌ك راوه‌ستان ده‌ستی پێكرد، وته‌ی به‌خێرهاتنی میوانان پێشكه‌ش كرا و وتاری سه‌ندیكا له لایه‌ن به‌رێز ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێشكه‌ش كرا تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی مامۆستا خالید به‌كر ئه‌یوب له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و چۆنیه‌تی به‌شداری كردنی له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و گۆڤاری رۆژنامه‌نووس و الصحفیی له هه‌ردوو به‌شی عه‌ره‌بی و كوردی و زاویهكی هه‌بوو به‌ناوی(اكلیل) كه له دواتریش كرا به كتێبێك له‌لایه‌ن سه‌ندیكا، دواتریش وته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌لایه‌ن د. سالار عوسمان تیایدا رۆڵی مامۆستا خالید به‌كر به‌جوانی روونكرده‌وه له‌لایه‌ن چۆنیه‌تی و پێشكه‌وتنی رۆژنامه‌نووسی.
له دواتریش له‌لایه‌ن فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد و فه‌خری ئه‌مین و عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا وه‌كو براده‌رێكی نزیكی مامۆستا خالید به‌كر ئه‌یوب وته‌یان پێشكه‌ش كرد‌و له كۆتاییدا وته‌ی خێزانی كۆچكردوو له لایه‌ن د. دیار كوری پێشكه‌ش كرا و سوپاس و كه‌رمی خۆی بۆ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان بۆ رێكخستنی ئه‌م چله‌ی ماته‌مینیه كرد.