ئه‌مرۆ له تونس كۆنگره‌ی (30)سییه مینی فیدراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان(IFJ) ده‌ستی به كاره‌كانی كرد له شاری تونسی پایته‌خت، كه كۆنگره‌كه چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت له رۆژانی 11-14/6/2019 به دروشمی(له پێناو میدیایه‌كی ئازاد دا)، له‌و كۆنگره‌یه 259 ئه‌ندام، له 140 وڵات كه نوێنه‌ری 187 سه‌ندیكا، كه به هه‌موویان نوێنه‌رایه‌تی 600 هه‌زار رۆژنامه‌نووس ده‌كه‌ن، له‌و كۆنگره‌یه سه‌رۆكێكی تازه و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌نفیزی بۆ چوار ساڵی داهاتوو هه‌ڵده‌بژێردرێن،شاندی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌نوه‌ر حسین جێگری نه‌قیب، دكتۆره نه‌زاكه‌ت حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی نوێنه‌رایه‌تی رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.