ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، راپۆرتی پێشێلكاری نیوه‌ی ساڵی 2019 پێشێلكارییه‌كانی ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووسان له هه‌ولێر راگه‌یاند.
له پرێس كۆنفراسێكدا كه رۆژی 15/7/2019 له پارێزگای هه‌ولێر سازكرا، به ئاماده‌بوونی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌نوه‌ر حوسێن جێگری نه‌قیب و د. نه‌زاكه‌ت حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و لیژنه‌ی داكۆكی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
راپۆرتی(23)ی ساڵی 2019 لیژنه‌ی داكۆكی راگه‌یانراو بڵاوكرایه‌وه.
راپۆرته‌كه ژماره و جۆری پێشێلكارییه‌كانی دژ به رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تێیدا تۆمار كراوه كه كۆی پێشێلكاری 25 حاله‌ت به‌رامبه‌ر 65 رۆژنامه‌نووس تۆماركراون
ده‌توانن به‌م لینه راپۆرته‌كه بخوێننه‌وه.