وەفدێکی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسان کوردستان سەردانی کەرکوکی کرد

ئەمڕۆ 17/7/2019 بە ئامادەبونی سکرتێر و دەستەی کارگێڕیی لقی کەرکوکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ، لەشاری کەرکوک بەمەبەستی کۆبونەوەیەکی بەرهەمدار پێشوازیمانکرد لەبەڕێزان نەقیبی ڕۆژنامەنوسانی کوردستان حاکم (ئازادحەمەد ئەمین) و ( ئەکەد موراد) ئەندامی ئەنجومەنی سەندیکا.
لە دانیشتنێکدا ڕۆڵی ڕۆژنامەنوسانی شارەکەو دەستەی لقەکەمان لەلایەن ئەنجومەنی سەندیکاوە بەرزنرخێندرا.
هەرلەمیانەی ئەو کۆبوونەوەیەدا بە راشکاوانەو تێرو تەسەلی باس لە بارودۆخی نوێی رۆژنامەنووسانی کەرکوک و دەوروبەری کرا و نەخشەڕێگەیەکیش تاوتوێ کرا بەمەستی داڕشتنەوەی پلانێکی گونجاوی کارکردن و ئەنجامدانی چالاکیە جۆراوجۆرەکان و بەسەر کردنەوەی دەزگاکانی راگەیاندن و بەهێز کردنی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە حکومیەکانی شارەکە بەگشتی و بەتایبەتی ئەنجومەن و ئیدارەی کەرکوک،
لەپێناو بەدەستهێنانی پشتیوانیەکی باشی ماددی و مەعنەوی بۆ ڕۆژنامەنووسانی کەرکوک و دەوروبەری.
لای خۆیانەوە ئەنجومەن بەڵێنی پشتیوانی و هاوکاریی تەواویان پێداین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەی بۆ ئێمەو ڕۆژنامەنوسان هاتۆتە پێشەوە.