شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ردانی دیوانی سه‌رۆكاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پیرۆزبای ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكی دیوان كرد‌و گفتوگۆی ره‌وشی میدیا و رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان كرا.
رۆژی 29/7/2019 شاندی باڵای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كه پێك هاتبوون له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌نوه‌ر حوسێن جێگری نه‌قیب و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری ئه‌نجوومه‌ن سه‌ردانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێز فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوان پێشوازیان لێكرا له دیدارێكی كراوه و پیشه‌ییانه‌دا، وێرای گه‌یاندنی پیرۆزبایی سه‌ندیكا به به‌رێزیان، شاندی سه‌ندیكا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی و بیرۆكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای راگه‌یاندن له كوردستان و رێكخستنی بواری میدیای ئه‌لكترۆنی و مستهحهقهكانی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له چوار چێوه‌ی بودجه‌ی عێراق و كوردستان و ماف و ژیانی رۆژنامه‌نووسان و یاسای ریكلام و چه‌ندین بابه‌تی دیكه به رێكخستنه‌وه‌ی میدیا له كوردستان گفتوگۆی كران و بیر‌و بۆچونیان له باره‌یان خرانه روو، هه‌روه‌ها له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر سه‌ندیكا و بیر‌و بۆچوونه‌كان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها بریاری دا كه كۆبوونه‌وه و دیداری به‌رده‌وام له‌نێوان دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان سازبكرێت.