سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رۆژی 4/8/2019 رێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مینی رۆژنامه‌نووس عبدالغنی علی یحیی بۆتانی له هۆڵی رۆشنبیری و هونه‌ر رێكخست. له ده‌ستپێكی رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌رێز ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌یانده خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ئاماژه‌ی به رۆڵی به‌رچاوی رۆژنامه‌نووس(عبدالغنی علی یحیی بۆتانی) له بواره‌كانی نووسین و هونه‌رو ئه‌ده‌ب كرد ، به خانه‌واده‌كه‌شی راگه‌یاند كه‌وا سه‌ندیكا ده‌رگای كراوه‌یه بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك كه له توانایدا هه‌بێت. دواتر دكتۆر سالار عوسمان بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌وه گوته‌یه‌كی پێشكهشكردو تێیدا ئاماژه‌ی به‌كارو چالاكی و خه‌سه‌ڵه‌ته‌كانی كۆچكردوو كرد، هه‌روه‌ها ئازاد عبدالواحید به‌ناوی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد وتارێ كی پێشكه‌ش كردوو باسی نووسین و هه‌وڵ و كۆششه‌كانی له‌م بواره‌دا به‌گشتی خسته روو، دواتر ئینجا فلیمێكی دۆكیومێنتاری سه‌باره‌ت به ژیانی رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو نمایشكرا و چل مۆمیش به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ڵكرا پاشان هه‌ریه‌كه احمد كانی و عوسمان موفتی و مه‌غدید حاجی هه‌ریه‌كه‌یان له گوته‌كه‌یان باسیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆچكردوو كرد. له كۆتادا گوتاری بنه‌ماڵه له‌لایه‌ن زمناكۆ عبدالغنی كوری كۆچكردوو پێشكه‌شكرا ، تێیدا سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد‌و هیوای خواست كه خوای گه‌وره له‌هه‌موو ناخۆشییه‌ك دووریان خاته‌وه.