وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌هاوكاری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد رۆژی 24/9/2019 رێوره‌سمی یادی شاعیر و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند فه‌رید زامدار له هۆڵی پێشه‌وا له شاری هه‌ولێر رێكخست.
له ده‌ستپێكی رێوره‌سمه‌كه‌دا گوتاری بنه‌ماڵه له‌لایه‌ن رێگا فه‌رید زامدار كوری كۆچكردوو پێشكه‌شكرا.
دواتر دكتۆر سالار عوسمان بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌وه گوته‌یه‌كی پێشكهشكردو تێیدا ئاماژه‌ی به‌كارو خه‌سڵه‌ته‌كانی كۆچكردوو كرد كه چۆن سه‌رسه‌ختانه داكۆكی له به‌ها نیشتمانی و نهتهوایهتهكان كردووه، كاكه‌مه‌م بۆتانی به‌ناوی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد وتارێكی پێشكه‌ش كردوو باسی نووسین و هه‌وڵ و كۆششه‌كانی به‌گشتی خسته روو، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئاماژه‌ی به رۆڵی به‌رچاوی رۆژنامه‌نووس(فه‌رید زامدار) له چالاكیه‌كانی وه‌كو سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكا كرد و كه چه‌ندین كاری جیاوازی پێشكه‌ش به رۆژنامه‌نووسان كردووه.
دواتر ئینجا فلیمێكی دۆكیومێنتاری سه‌باره‌ت به ژیانی رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو نمایشكرا
پاشان هه‌ریه‌كه ئازاد جوندیانی و د. محمد خدر مولود ده‌رباز ره‌واندزی هه‌ریه‌كه‌یان له گوته‌كه‌یان باسیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان و نووسین و شیعره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆچكردوو كرد. له‌كۆتایدا ، كردنه‌وه‌ی پێشانگای شێوه‌كاری و نمایشكردنی ده‌ستنووس و هه‌ندێك له هه‌بووه تایبه‌تییه‌كانی فه‌رید زامدار دابه‌شكردنی كتێبی (فه‌رید زامدار ، ده‌ریای وشه لێرژاو) و خامه‌ی فه‌رید زامدار به‌سه‌ر ئاماده‌بوان . هه‌ر له‌هه‌مانكاتدا و له‌چه‌ندین برگه‌ی جیاوازدا به مۆزێك بۆ روحی زامدار له‌لایه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی و ریبین جه‌مال و محمد ره‌سوڵ پیێشكه‌ش كرا‌و ئه‌حمه‌د زه‌مانه‌ش به لاوهندنهوهیهك یاده‌كه‌ی كۆتای پێهێنا.