شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له باره‌ی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ت و سه‌ندیكا و ده‌زگاكانی میدیا گفتوگۆ كران.
رۆژی 22/10/2019 شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كه پێك هاتبوو له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌كه‌د موراد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن و د. نه‌زاكه‌ت حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له ماف و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ردانی به‌رێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و به‌گه‌رمی پێشوازیكران.
له دیداره‌كه‌دا، شاندی ئه‌نجوومه‌ن پیرۆزبایی له‌ده‌ست به كاربوونی به‌رێزیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێكرد‌و هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی نێوان سهندیكاو وه‌زاره‌ت بۆ دروستكردنی باجی تایبه‌ت به رۆژنامه‌نووسان و هه‌روه‌ها درعی پارێزی رۆژنامه‌نووسان له به‌ره‌كانی جه‌نگ و هه‌روه‌ها بابه‌تی به‌دواداچوونی راپۆرته‌كانی شه‌ش مانگی لیژنه‌ی داكۆكی له ماف و ئازادی رۆژنامه‌نووسان و ئاسانكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروباری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان.
له‌لای خۆیه‌وه به‌رێز رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، گفتوگۆی بابه‌ته‌كانی دیداره‌كه‌ی كرد‌و لای خۆیه‌وه په‌یمانیدا هه‌رچی له توانادابێت بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا له پێناو رێزگرتنی له ئازادیه‌كان و رێكخستنی كاروباری رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی میدیا په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی درێخی لێ ناكات .
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ باسی له‌وه‌كرد هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بۆ سه‌ندیكا بكات له كاتی كۆنگره‌و كۆنفرانسهكانیدا به تایبه‌تی ئه‌و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌ی كه سه‌ندیكا له مانگی 12/2019 له كوردستان سازی ده‌كات.
له كۆتایشدا بابه‌تی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ رێكخستنی میكانیزمی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا جه‌ختی لێكرا.
له‌لای خۆشیه‌وه شاندی سه‌ندیكا سوپاسی تێگه‌یشتنی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له‌مه‌ر پرسه‌كانی ماف و ئازادی رۆژنامه‌نووسان .