سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

ڕێنمایی پێدانی متمانە بەرۆژنامەو گۆڤارەكان و ماڵپه‌ر

 

  1. دیاریكردنی كردنی ناوێك بۆ بڵاوكراوەكە (رۆژنامە – گۆڤار) (كاغه‌زی و ئه‌لیكترۆنی) بە ئاگاداركردنەوەی سەندیكای رۆژنامەنووسان بەرێگای ژمارە تەلەفۆنی (800 94 22 066)، یان سەردانیكردنی بارەگای ئەنجوومەن.
  2. بڵاوكردنەوەی راگەیەنراوێك “بیان – اعلان” لە دوو رۆژنامەی رۆژانە، كە دەبێت دەقەكەی بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

رۆژنامە- گۆڤار (كاغه‌زی و ئه‌لیكترۆنی)  بەناوی ( ) كە خاوەن ئیمتیازەكەی ( ) سەرنووسەرەكەی ( ) بارەگای سەرەكی لەشاری ( ) بەزمانی ( ) بەشێوەیەكی (رۆژانە، هەفتانە، مانگانە، وەرزی) دەردەچێت. هەركەسێك تێبینی یان لاری هەیە با پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكات، ژمارەی مۆبایلی خاوەن ئیمتیاز یان سەرنووسەر دەنووسرێت).

پاش تێپەڕبوونی (30) رۆژ لە رێكەوتی بڵاوكردنەوەكەی لە دوو رۆژنامەكە ئەوكات سەردانی ئەنجوومەن دەكرێتەوە لەگەڵ هێنانی ئەو بەڵگەنامانەی كەلەخوارەوە دیاری كراون.

أ. لایەنی دارایی

  1. ئەگەر حزب، سەندیكا، رێكخراو، كۆمەڵە، سەنتەر و كۆمپانیاكان بوو، دەبێت (مۆڵەتی فەرمی بێنێت) لەگەڵ نووسراوی فەرمی ئەو رێكخراوەی كە خاوەنی ئیمتیازەكە وەردەگرێت، لەگەڵ ئاماژەكردن بە دابینكاری لایەنی دارایی بڵاوكراوەكە.
  2. ئەگەر كەس (شخص) بوو دەبێت بەڵێنامەی لە دادنووس (كاتب عدل) بهێنێت كە خۆی سەرچاوەی دارایی دابین دەكات.

ب. سەبارەت بە خاوەن ئیمتیاز

  1. ئەگەر حزب، سەندیكا، رێكخراو، كۆمەڵە، سەنتەر و كۆمپانیاكان بوو، دەبێت كۆپی مۆڵەتی فەرمی بێنێت.
  2. ئەگەر كەس (شخص) بوو دەبێت فۆتۆكۆپی (پێناسەی باری شارستانی + رەگەزنامە + یەك وێنە) بهێنێت.

ج. سەبارەت بە سەرنووسەر

  1. هێنانی ناسنامەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئەگەر ئەندامی سەندیكابوو، پێناسەكەی تازە كرابێتەوە.
  2. ئەگەر ئەندامی سەندیكا نەبوو، دەبێت (5) بابەتی بڵاوكراوەی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان لەگەڵ پشتگیری دەزگایەكی راگەیاندن بۆ سه‌لماندنی بابه‌ته‌كانی بهێنێت.
  3. فۆتۆ كۆپی (پێناسەی باری شارستانی + رەگەزنامە + یەك وێنە).

بۆ ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی

 

  1. پێویسته‌ له‌ناو ماڵپه‌ردا، له‌ به‌شی(له‌باره‌ی ئێمه‌) و (په‌یوه‌ندی)دا ، ناو و ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یلی دوومه‌ین) بنووسرێت.
  2. پێویسته‌ ناونیشانی ده‌زگای ماڵپه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ و ژماره‌ی مۆبایل و ئیمه‌یل له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌ هه‌بێت.
  3. وێنه‌یه‌كی دیزاینی لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی بهێنێت.