رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان

1- داواكاریه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی سندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بۆ داواكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی.

2- ناسنامه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان.
3- ناسنامه‌ی باری كه‌سی داواكارو خێزان و منداڵه‌كانی ئه‌وانه‌ی له‌ خوار ته‌مه‌نی(18) ساڵییه‌وه‌ن، له‌گه‌ڵ (3) دانه‌ له‌ فۆتۆكۆپی ناسنامه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان.
4- ره‌گه‌زنامه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌.
5- (6) وێنه‌ی خودی رۆژنامه‌نووس، كه‌ داوای مووچه‌ی خانه‌نشینی ده‌كات + (6) وێنه‌ی واریسی شه‌رعی، ئه‌گه‌ر خودی خۆی له‌ ژیاندا نه‌مابێت.
6- پشتگیری ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌نوسی ناسراو، كه‌ دوا كاتی كاركردنی(داواكاری خانه‌نشینی) له‌و ده‌زگایه‌دا تێدابێت.
7- پشتگیریی ئه‌و لقه‌ی سه‌ندیكا، كه‌ تیایدا ئه‌ندام بووه‌ + پوخته‌ی كاری رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی داواكار به‌ په‌سندكراوی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێریی لقه‌وه‌.
8- پشتگیری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ نووسراوی فه‌رمی
9- به‌ڵێننامه‌یه‌ك كه‌ له‌دادنووسه‌وه‌ په‌سند كرابێت + پشتگیری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی، كه‌ بیسه‌لمێنێ داواكار، مووچه‌ی خانه‌نشینی دیكه‌ی نییه‌.
10- وه‌فاتنامه‌ی په‌سندكراو له‌ ده‌زگایه‌كی ته‌ندروستی ره‌سمییه‌وه‌.
11- قه‌سامی شه‌رعی بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ژیاندا نه‌ماون و ، خێزان و منداڵیان له‌دوا به‌جێماوه‌.
12- (حجه‌ الوصایه‌) بۆ ئه‌وانه‌ی منداڵی بچووكیان هه‌یه‌و، ته‌مه‌نیان له‌ خوار(18) ساڵییه‌وه‌یه‌.
14- ناسنامه‌ی باری كه‌سی(الاحوال المدنیه‌)ی هه‌مووو وه‌ره‌سه‌كانی داواكاری مووچه‌ی خانه‌نشینی كۆچ كردوو، یان شه‌هید بوو.
15- راپۆرتی نوژداریی بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌ن، به‌ مه‌رجێ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی نوژدارییه‌وه‌ په‌سند كرابێت و، رێژه‌ی په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌یشی تێدا دیاری كرابێت.