سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی

  1. دیاریكردنی كردنی ناوێك بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌ به‌ ئاگاداركردنەوەی سەندیكای رۆژنامەنووسان بەرێگای ژمارە تەلەفۆنی (82 68 467 0750)، یان سەردانیكردنی بارەگای ئەنجوومەن.
  2. بڵاوكردنەوەی راگەیەنراوێك “بیان – اعلان” لە دوو رۆژنامەی رۆژانە، كە دەبێت دەقەكەی بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی بەناوی ( WWW.            ) كە خاوەن ئیمتیازەكەی (    ) سەرنووسەرەكەی (    ) بارەگای سەرەكی لەشاری (    ) بەزمانی (    ). هەركەسێك تێبینی یان لاری هەیە با پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكات، ژمارەی مۆبایلی خاوەن ئیمتیاز یان سەرنووسەر دەنووسرێت).

پاش تێپەڕبوونی (30) رۆژ لە رێكەوتی بڵاوكردنەوەكەی لە دوو رۆژنامەكە ئەوكات سەردانی ئەنجوومەن دەكرێتەوە لەگەڵ هێنانی ئەو بەڵگەنامانەی كەلەخوارەوە دیاری كراون.

أ. لایەنی دارایی

  1. ئەگەر حزب، سەندیكا، رێكخراو، كۆمەڵە، سەنتەر و كۆمپانیاكان بوو، دەبێت (مۆڵەتی فەرمی بێنێت) لەگەڵ نووسراوی فەرمی ئەو رێكخراوەی كە خاوەنی ئیمتیازەكە وەردەگرێت، لەگەڵ ئاماژەكردن بە دابینكاری لایەنی دارایی بڵاوكراوەكە.
  2. ئەگەر كەس (شخص) بوو دەبێت بەڵێنامەی لە دادنووس (كاتب عدل) بهێنێت كە خۆی سەرچاوەی دارایی دابین دەكات.

ب. سەبارەت بە خاوەن ئیمتیازی

  1. ئەگەر حزب، سەندیكا، رێكخراو، كۆمەڵە، سەنتەر و كۆمپانیاكان بوو، دەبێت كۆپی مۆڵەتی فەرمی بێنێت.
  2. ئەگەر كەس (شخص) بوو دەبێت فۆتۆكۆپی (پێناسەی باری شارستانی + رەگەزنامە + یەك وێنە) بهێنێت.

ج. سەبارەت بە سەرنووسەر

  1. هێنانی ناسنامەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئەگەر ئەندامی سەندیكابوو، پێناسەكەی تازە كرابێتەوە.
  2. ئەگەر ئەندامی سەندیكا نەبوو، دەبێت (5) بابەتی بڵاوكراوەی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان لەگەڵ پشتگیری دەزگایەكی راگەیاندن بهێنێت.
  3. فۆتۆ كۆپی (پێناسەی باری شارستانی + رەگەزنامە + یەك وێنە)
  • رسوماتی تۆمارکردن 50.000 دینارە