کۆنگرەی(ئاییندەی میدیا و گەیاندن) لەژێر ناونیشانی (لەداکۆکیەوە بۆ ئازادی و گۆرانکاری) رۆژانی (19 – 20 – 21 / 9 / 2025) لە (عەممان)ی پایتەختی ئوردن دەستی بەکارەکانی کرد، لە کۆنگرەدا(500) میدیاکار لە سەرانسەری جیهان بەشدارن، وێرای رێکخراوەکانی یونسکۆو (IFJ) و ئەمینستی ئەنترناشیوناڵ ، کۆنگرەکە لە ماوەی سێ رۆژداو لە(33) پانێلی جودا، گفتوگۆی فراوان لەسەر ئاڵنگاریەکانی بەردەم پیشەی رۆژنامەنووسی، داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان و رۆڵی حکومەت، کۆمەڵگەی مەدەنی، میدیا و سەندیکاکانی رۆژنامەنووسان دەکرێت، لە هەرێمی کوردستان ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان وەکو قسەکەرێک لە پانێلی (سەندیکاکانی رۆژنامەنووسان) رۆڵیان لە ئایندە لەبەردەم هەژموونی پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیا، بەتایبەت لە زیرەکی دەستکرد و سوسیال میدیا، بەشدارە، ئەم کۆنگرەیە بۆ جاری سێیەمینە بەدەست پێشخەری سەنتەری داکۆکی و ئازادی رۆژنامەنووسانی ئوردن ساز دەکرێت.

