ئەمڕۆ لەسەر سكاڵاییەك بەڕێز شوان عادل بەڕێوەبەری پێشووی كەناڵی ئێین ئاڕتی لەسەر سكاڵایەك لەشەقڵاوە پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007 دەستگیر كراوە، ئەوەش پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەریە كەنابێت رۆژنامەنووس لە سەر كەیسی رۆژنامەنووسی دەستگیر بكرێت.
لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان بەهاوكاری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان سەرەڕای بەدواداچوونی بۆ كەیسەكە، هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەش دەدات.
هاوكات سەندیكا داوا دەكات یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007 وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت و پەنا نەبرێتە بەر هیچ هەنگاوێك كە ڕەنگە پێشێلكاری لەدژی ئازادی میدیا لێبكەوێتەوە.
لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان
26ى تشرینی یەكەمی 2025
