• ئێمە
  • پەیوەندی
  • ئه‌نجوومه‌ن
  • لق و نووسینگه‌كان
  • لیژنه‌كان
دووشەممە, ئایار 18, 2026
العربية
English

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

نقابة صحفيي كوردستان |

سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان

 راگەیێندراوی ئەنجوومەنی سەندیکا لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دا

 

“دەستەبەری کۆمەڵایەتیی ڕۆژنامەنووسان زامنی ئاییندەیانە”

 

ئەمڕۆ 22ــی نیسان، 128ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی یەكەمین رۆژنامەی كوردی بە ناوی كوردستان تێپەڕدەبێت، كە ئەمڕۆ هەم یادی ساڵوەگەڕیی رۆژنامەگەریی كوردی و هەروەها 28 ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە، بەو بۆنە گرنگ و پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەین، دروود بۆ گیانی ئەو رۆژنامەنووسانە دەنێرین كە لە ژیاندا نەماون و ئەوانەشی بەهۆی كاری میدیاییەوە شەهید بوون.

لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی و دامەزراندنی سەندیكادا، هەموو توانامان خستووەتەگەڕ بۆ رێكخستنەوەی میدیا، هەمووار كردنەوەی یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007 و گونجاندنی لەگەڵ كاری سەردەمیانەی میدیا، چاكسازی لە سێكتەرەكانی دیكەی كاری میدیا و کاراکردنەوەی سندووقی خانەنشینی رۆژنامەنووسان، خەم و پلانی هەمیشەیی ئێمە بووە.

رۆژنامەنووسان ‌و میدیاكارانی ئازیز، ئێمە لە ئەنجوومەنی سەندیکا هەمیشە لە خەمی ئاییندەی ئێوەداین، بۆیە لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان لە پێوەندیی بەردەوامداین، بۆ ئەوەی ئێوەی رۆژنامەنووس سوودمەند بکەین لە دەستبەركردنیی كۆمەڵایەتی لە یاسای کار دا،  بۆ پاراستنی دوارۆژی گوزەران و ژیانتان، چونکە باشبوونی ژیان و پاراستنی مافەکانتان ئەولەویەتی کارەکانی ئێمەیە، بۆ دەستەبەرکردنی کۆمەڵایەتیی رۆژنامەنووسان، لە یادی رۆژنامەگەریی، پلانمان هەبوو لەگەڵ وەزارەتی کار بە هاوبەشی ئەو یادە بکەینەوە، کە پانێڵەکانی تایبەت کرابوون بە دەستەبەری رۆژنامەنووسان، بەڵام دۆخی هەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕەوە بۆ مەراسیمی لەو جۆرە گونجاو نەبوو. هاوکات لەگەڵ وەزارەتی شارەوانیش گفتوگۆمان کردووە بۆ ئەوەی ئەندامانی کارای سەندیکا، هاوشێوەی فەرمانبەرانی حکومەت سوودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی.

خاڵێکی دیکەی گرنگ لەو یادەدە ئاماژەی پێدەکەین، ئەویش بۆشایی نەبوونی کارایی و دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستانە، کە بەداخەوە ئەو بۆشاییە پڕۆژە یاساکانی ئێمەی پەکخستووە، بۆیە داوادەکەین بەزووترین کات پەرلەمانی کوردستان کارابکرێ و لەگەڵ ئەوەشدا بەخێرایی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست بکرێ، چونکە هەبوونی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەکانی ئێمە سەردەخات و پشتیوانی و تێگەیشتنی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، لە رابردوو و داهاتوودا کارەکانی ئێمەی ئاسانتر کردووە.

لەم یادەدا بە دەرفەتی دەزانین ئاماژە بە بەستنی کۆنگرەی چوارەمی سەندیکا بکەین، ئەم بابەتە بووەتە پرسێک کە سەرجەم یەکێتی و سەندیکاکان هەمان گرفتیان هەیە، ئێمە بەردەوام داوای کۆنگرەمان کردووە، بەڵام دۆخی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئاستەنگی سیاسی و ئابووریی ژینگەیەکی گونجاوی بۆ بەستنی کۆنگرە نەبووە، هیوادارین ئەمساڵ ئەو ژینگە لەباربێت بۆ ئەوەی سەندیکا کۆنگرەیەکی بەسوود لە بەرژەوەندیی رۆژنامەنووسان ئەنجام بدات.

میدیاکارانی ئازیز، کاری میدیا رۆژ بە رۆژ گۆڕانکاریی خێرا بەخۆیەوە دەبینێت، شۆڕشی تەکنۆلۆژیا پێناسی جۆراوجۆری بۆ ئێستای میدیا بەرهەمهێناوە، کلیکی نوێی میدیا خوێنەر و بینەری خێرای دروستکردووە، کە میدیایەکی بەرهەمهێنەری پووخت و خێرای دەوێت، ئێمە ئەو پێشهاتە تەکنۆلۆژیا وەکخۆی هەزم دەکەین، ئەوەی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە لەکاتی حاڵەتی شەڕ و نەخوازراودا، ئێوەی میدیاکار بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکاندا بکەن و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە رووماڵەکاندا بەهەند وەربگرن.

بابەتێکی دیکەی گرنگ کە پێویستە ئاماژەی بۆ بکرێت، بە پێی داتاکانی بۆردی داکۆکی لە رۆژنامەنووسان و مافی رۆژنامەنووسان، پێشێلکاریی بەرانبەر بە رۆژنامەنووسان زۆر کەمیکردووە، ئەوەش نیشانەیەکی ئەرێنییە بۆ ژینگەی کارکردنی ئازادانەی رۆژنامەنووسان.

لەم یادەدا جارێکی دیکە و وەک ساڵانی ڕابردوو، جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگیی دروستکردنی فیدراسێۆنی سەرتاسەری رۆژنامەنووسانی کوردستان،کە پێشتر سەندیکا پرۆژە و بەرنامەی پەیرەوی بۆ ئامادەکردووە، بەردەوامیش لە هەوڵدایە بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژە نیشتمانییە کە کاریگەریی خۆی دەبێت لە بەرژەوەندیی کوردستان.

لێرەوە رایدەگەیێنین، مانگی داهاتوو شاندێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، وەک ئەندامێکی کارای فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان، لە وڵاتی فەرەنسا بەشداردەبێت لە یادی سەت ساڵەی دامەزراندنی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان ( IFJ ) یادی یۆبیلی زێڕین و هاوکات کۆنگرەی گشتی فیدراسیۆن، لەو کۆنگرەیەدا سەندیکا بە پلان و بەرنامەی خۆی بەشداردەبێت لە داڕشتنەوەی کارنامەی سێ ساڵی داهاتووی فیدراسیۆن و دەستکەوت بۆ رۆژنامەنووسانی کوردستان.

لە کۆتاییدا دەبێ ئەوەش بڵێین، ئەمساڵ بەهۆی شەڕ لە ناوچەکەدا، هەروەها هەبوونی هێرشە مووشەکیی و درۆنییەکان، لەلایەن میلیشیا و گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، کە بەداخەوە چەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە، لەو یادەدا بە پێویستی دەزانین کە داوا لە دەزگەکانی میدیا و رۆژنامەنووسان بکەین، بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکەن و لەگەڵ دەزگە ئەمنییەکان لە پێوەندیی دابن بۆ ئەوەی رێنماییە ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن، لەپێناو سەقامگیریی و ئارامیی هەرێمی کوردستان.

 

دووبارە پیرۆزە ڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان.

 

 

ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

22ـی نیسانی 2026

كوردستان/ هەولێری پایتەخت

 

 

© 2025 Kurdistan Journalists Syndicate

No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • ڕێنماییەکان
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • لیژنه‌كان
  • پەیوەندی
  • English
  • العربية
  • ئێمە
  • پەیوەندی

© 2025 Kurdistan Journalists Syndicate