رۆژی 8/12/2019 شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كه پێك هاتبوو له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری ئه‌نجوومه‌ن ، سه‌ردانی لیژنه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان كرد‌و له لایه‌ن سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامه‌ده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه پێشوازی كران.
كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر كۆی گشتیی پرسی میدیا له‌هه‌رێمی كوردستان و ئاراسته‌ی تازه‌ی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری و فراوانبوونی پیشه‌كه‌و به‌ربه‌ست و كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته بۆ قۆناغی داهاتوو ڕاگه‌یاندن جۆرێك له‌ڕێكخستنی كاری ڕاگه‌یاندن بێته ئاراوه به‌مه‌رجێك سنووری ئازادییه‌كان به‌رته‌سك نه‌كرێته‌وه‌و ده‌زگاكان و ڕۆژنامه‌نووسان به‌ئازادییه‌كی ته‌واو كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
هاوكات هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و دیدار و كۆبوونه‌وه له‌نیوان سهندیكاو لیژنه‌كه به گرنگییه‌وه باسی لێوه‌كرا به‌تایبه‌تی بۆ گفتوگۆكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و پێشنیارهیاساو پێشهاتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌بواری ڕاگه‌یاندن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌ندیكا داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمیان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری كرد به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی چه‌ند نوێنه‌رێكی لیژنه‌كه بۆ به‌شداربوون له‌دیداری نێوده‌وڵه‌تیی ڕۆژنامه‌نووسان كه بڕیاره له 16 و 17ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت و ئامانج لێی گفتوگۆكردنه له سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی میدیا له كوردستان.