ڕێنمایی گۆڕینی خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر
أ. خاوه‌ن ئیمتیاز
- بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداریه‌ك له‌لایه‌ن خاوه‌ن ئیمتیاز له رۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه كه‌واز له خاوه‌ن ئیمتیازی(گۆڤاره‌كه یان ڕۆژنامه‌كه يان بڵاوكراوه‌ی ئه‌لیكترۆنی) ده‌هه‌ێنێت بۆ( )، پێش(30) سی ڕۆژ له مێژووی دیاریكراو له وازهێنانه‌كه‌ی
- ئەگەر خاوه‌ن ئیمتیازه نوێیه‌كه حزب، سەندیكا، رێكخراو، كۆمەڵە، سەنتەر و كۆمپانیاكان بوو، دەبێت كۆپی مۆڵەتی فەرمی بێنێت، لەگەڵ نووسراوی فەرمی ئەو رێكخراوەی كە خاوەنی ئیمتیازەكە وەردەگرێت، لەگەڵ ئاماژەكردن بە دابینكاری لایەنی دارایی بڵاوكراوەكە.
- ئەگەر كەس (شخص) بوو دەبێت فۆتۆكۆپی(پێناسه‌ی باری شارستانی + ڕه‌گه‌زنامه + یه‌ك وێنه) بهێنێت، له‌گه‌ڵ بەڵێنامەی لە دادنووس (كاتب عدل) بهێنێت كە خۆی سەرچاوەی دارایی دابین دەكات.
ب. سه‌رنووسه‌ر
- نامه‌ی وازهێنانی سه‌رنووسه‌ری پێشووتر كه وازهێنانی خۆی وه‌ك سه‌رنووسه‌ر تێدا نووسرابێت.
* بۆ سه‌رنووسه‌ره تازه‌كه
- هێنانی ناسنامەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئەگەر ئەندامی سەندیكابوو، پێناسەكەی تازە كرابێتەوە.
- ئەگەر ئەندامی سەندیكا نەبوو، دەبێت (5) بابەتی بڵاوكراوەی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان لەگەڵ پشتگیری دەزگایەكی راگەیاندن بهێنێت.
- فۆتۆ كۆپی (پێناسەی باری شارستانی + رەگەزنامە + یەك وێنە).