- دیاریكردنی كردنی ناوێك بۆ بڵاوكراوەكە (رۆژنامە – گۆڤار) بە ئاگاداركردنەوەی سەندیكای رۆژنامەنووسان بەرێگای ژمارە تەلەفۆنی (82 68 467 0750)، یان سەردانیكردنی بارەگای ئەنجوومەن.
- بڵاوكردنەوەی راگەیەنراوێك “بیان – اعلان” لە دوو رۆژنامەی رۆژانە، كە دەبێت دەقەكەی بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
رۆژنامە- گۆڤار بەناوی ( ) كە خاوەن ئیمتیازەكەی ( ) سەرنووسەرەكەی ( ) بارەگای سەرەكی لەشاری ( ) بەزمانی ( ) بەشێوەیەكی (رۆژانە، هەفتانە، مانگانە، وەرزی، ساڵانە) دەردەچێت. هەركەسێك تێبینی یان لاری هەیە با پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكات، ژمارەی مۆبایلی خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر دەنووسرێت).
پاش تێپەڕبوونی (30) رۆژ لە رێكەوتی بڵاوكردنەوەكەی لە دوو رۆژنامەكە ئەوكات سەردانی ئەنجوومەن دەكرێتەوە لەگەڵ هێنانی ئەو بەڵگەنامانەی كەلەخوارەوە دیاری كراون.
أ. لایەنی دارایی
- ئەگەر حزب، سەندیكا، رێكخراو، كۆمەڵە، سەنتەر و كۆمپانیاكان بوو، دەبێت (مۆڵەتی فەرمی بێنێت) لەگەڵ نووسراوی فەرمی ئەو رێكخراوەی كە خاوەنی ئیمتیازەكە وەردەگرێت، لەگەڵ ئاماژەكردن بە دابینكاری لایەنی دارایی بڵاوكراوەكە.
- ئەگەر كەس (شخص) بوو دەبێت بەڵێنامەی لە دادنووس (كاتب عدل) بهێنێت كە خۆی سەرچاوەی دارایی دابین دەكات.
ب. سەبارەت بە خاوەن ئیمتیاز
- ئەگەر حزب، سەندیكا، رێكخراو، كۆمەڵە، سەنتەر و كۆمپانیاكان بوو، دەبێت كۆپی مۆڵەتی فەرمی بێنێت.
- ئەگەر كەس (شخص) بوو دەبێت فۆتۆكۆپی (پێناسەی باری شارستانی + رەگەزنامە + یەك وێنە) بهێنێت.
ج. سەبارەت بە سەرنووسەر
- هێنانی ناسنامەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئەگەر ئەندامی سەندیكابوو، پێناسەكەی تازە كرابێتەوە.
- ئەگەر ئەندامی سەندیكا نەبوو، دەبێت (5) بابەتی بڵاوكراوەی لە رۆژنامە و گۆڤارەكان لەگەڵ پشتگیری دەزگایەكی راگەیاندن بۆ سهلماندنی بابهتهكانی بهێنێت.
- فۆتۆ كۆپی (پێناسەی باری شارستانی + رەگەزنامە + یەك وێنە).
- رسوماتی تۆمارکردن 50.000 دینارە