بروسكه‌ی ماته‌مینی
به‌داخ و كۆڤانه‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نووسی چالاك و دیار و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، به په‌تای نه‌گریسی كۆرۆنا(هونه‌ر مسته‌فا مزوری) دڵته‌نگ و خه‌مباری كردین. هونه‌ر له‌دایك بووی (1984)ی گوندی سپیندارێ، له ده‌ڤه‌ری مزوری باڵا، ناحیه‌ی شێروان مه‌زن. ساڵی 2005 وه‌كو بێژه‌ری ئابووری و سیاسی له زاگرۆس تی ڤی ده‌ست به‌كاری راگه‌یاندن كردووه، ساڵی 2010 تا 2014 له كوردستان تی ڤی و ساڵی 2014 له كه‌ناڵی (الجزیره)ی قه‌ته‌ریی و ماوه‌یه‌ك له كه‌ناڵی(TRT)ی توركی كاری كردووه، له سوشیال میدیاشدا چالاكوان و رۆژنامه‌نووسێكی دیار بووه، هه‌روا ئهندابووه له رێكخراوێكی كوردی دژی جینۆسایدی كوردان، له لاهای، له ناخی دڵه‌وه هاوخه‌می و دڵته‌نگی خۆمان بۆ ماڵبات و هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌رده‌برین و هیواخوازین ئه‌مه دوا كۆستی خانه‌واده‌كه‌یان بێت.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
1/8/2021

