ئەنتۆنی بێڵانگەر، سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەڤانان رایگەیاند، ”داوا لە رێڤەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (رێڤەبەریی خۆسەر) دەکەین بڕیاری راگرتنی مۆڵەتی کارکردنی رووداو هەڵبگرێت و هاوکارییە داراییەکان بگەڕێنێتەوە و رێگەبدات تۆڕەکە و ستافەکەی بە ئازادی کاربکەن .
سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەڤانان ئاماژەی بەوەش کردووە، “سووریا پێویستی بە رۆژنامەگەریی ئازادە، خەڵکیش شایەنی ئەوەن میدیایەکی ئازاد و هەمەجۆریان هەبێت ههروا سهندیكای رۆژنامهنووسانی كوردستان كه ئهندامی فیدراسیۆنی رۆژنامهنووسانی نێودهوڵهتی(IFJ)یه رۆژی 5/2/2022 بهیاننامهی سهركۆنهكردنی ئهم پێشێلكارییهی دهركردووه كه تیایدا هاتووه هیوادارین بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بەم جۆرە کارانەی بچێتەوەو زیاتر لەوە ئیدارەکەیان لەکەدارنەکەن بە پرسی ئازادی رۆژنامەگەری و رێگری کردن لە راگەیاندن.