ئەمڕۆ بەرواری 3/10/2022 یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی جەندەری فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی جیهانی بە ئۆنلاین ئەنجامدرا بە بەشداری هەموو ئەندامانی لیژنەکە و سەرۆک جێگر و سکرتێری لیژنەی جەندەری. سەرەتا لەلایەن سەرۆکی لیژنەکەوە ‘ماریا ئەنجلز’ پلانی کارکردنی لیژنەکە و ئەوبابەتانەی کە گرنگن کاری بۆ بکرێت بۆ بەهێزکردنی کاری رۆژنامەنوسانی مێینە لەجیهاندا خرانەروو.
بەڕێوەبردنی کۆبونەوەکەش لەلایەن هەردوو بەرێزان پەمیلا مۆرینۆ سکرتێری لیژنەو رائیدە عوسمان جێگری سەرۆکی لیژنە پێکەوە ئەنجام درا. دواتریش هەریەکە لە بەرپرسی ناوچەکان کورتەیەک لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی ژن لە ناوچەکەیان خستە روو ، د.نەزاکەت حسێن وەک بەرپرسی مەلەفی جەندەری رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی عەرەبی وتەیەکی لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنووسانی ژن لەم ناوچەیە خستە روو لەگەڵ کۆمەڵیک پێشنیار و داواکاری بۆ بەرەوپێش چوونی رۆژنامەنووسانی ژن. ئەوبابەتانەش زۆرتر لەم کۆبونەوە کۆدەنگی لەسەربوو خرایە پانێلی کاری داهاتووی لیژنەکە بابەتی یەکسانی جەندەری لەمیدیا و یەکسانی کرێ و بەهێزکردنی رۆڵی ژن لەکاری رۆژنامەنوسی .
