• ئێمە
  • پەیوەندی
  • ئه‌نجوومه‌ن
  • لق و نووسینگه‌كان
  • لیژنه‌كان
شەممە, تشرینی یەکەم 24, 2026
العربية
English

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

نقابة صحفيي كوردستان |

سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • رێنمایی
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان

بەرزو پیرۆز بێت ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی‌و دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

22ی نیسان(126)ەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کورستانە، هاوکات(26)ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانیشە، لەم بۆنەیە پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین، ئاواتەخوزین هەردوو یادەکە هاندەری فەراهەم بوونی زیاتری ئازادی رۆژنامەنووسی و ژینگەی تەندروستی کاری میدیایی بن لە هەرێمی کوردستان.

لەم یادەدا وەک چۆن سەندیکا لە 26 ساڵی تەمەنیدا پشتیوان‌و پاڵپشتی رۆژنەمەنووسان بووە، دووپاتی دەکەینەوە کە لەسەر هەمان رێچکە بەردەوام دەبین، هەر لەم یادەدا کە کاری میدیایی بەگشتی‌و رۆژنامەنووسانیش بە تایبەتی لەگەڵ ئاڵنگاری جۆراو جۆر رووبەرووە، سەبارەت بەرەوشی رۆژنامەگەری لە کوردستان سەرنج‌و دیدەکانی خۆمان دەخەنیە روو بە ئامانجی تێپەراندنی کێشەکانی بەردەم کاری میدیایی‌و رەخساندنی زەوینەی لەبار بۆ ئەو کارە:

فراوانکردنی فەزای ئازادو نەهێشتنی پێشێلکاریەکانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان

ئازادی رادەربرین و فەزای ئازادی کاری رۆژنامەگەری دوو دەسکەوتی گەورەی دیموکراسین لە هەرێمی کوردستان، کە بە هەوڵ و تێکۆشانی رۆژنامەنووسان و ئازادی خوازانی کوردستان بەدەست هاتوون، داوا دەکەین ئەو دوو دەسکەوتە و هەموو ئەوانەی لە بواری ئازادی رادەربرین بە دەستهاتوون پارێزراوبن، هەروەها بە هیچ بیانویەک ئەو مافانە رادەدار نەکرێن و بەرتەسک نەکرێنەوە.

هەموارکردنەوەی یاسای رۆژنەمەگەری

هەرچەندە یاسای ژمارە(٤)ی ساڵی ١٩٩٨سەندیکا و یاسای ژمارە(٣٥) ساڵی ٢٠٠٧کاری رۆژنامەنووسی‌ لە هەرێمی کوردستان بۆ کاتی دەرچوونیان باش‌و پێشکەوتوو بوون، بەڵام گۆڕان‌و پەرەسەندنە خێراکانی کاری میدیاو هۆکارەکانی پەیوەندی‌،هەرەشەی زیرەکی دەستکردو سۆسیال میدیا لەسەر کاری رۆژنامەنووسی‌و بەهاو ئەدگارەکانی کاری میدیایی،لێمان دەخوازی بەو یاسایانە دابچینەوەو بەپێی گۆڕانکاریەکان هەمواریان بکەینەوە، هەروەها میدیای ئەلکتڕۆنیش کە بە خیرایی خزاوەتە ناو کایەکانی میدیاوە پێویستی بە یاسای تایبەت‌و پێشکەوتوو هەیە، بۆ ئەو مەبەستانە بەر لەوەی خوولی پێنجەمی پەرلەمان کۆتایی بێت هەم بە پرۆژەو هەمیش بە سازدانی چەندین دیدارو دیبەیت دیدو بۆچونەکانمان بە پاکێجێک خستۆتە روو، بەداخەوە لەو خوولەدا بەهۆی کۆمەڵێک هۆکار ئەو کارە نەکرا، بەدڵنیاییەوە کاردەکەین بۆ ئەوەی  ئەو پرۆژانە لە کارە یەکەمەکانی خوولی شەشەمی پەرلەمان بێت.

مافی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان

ئاشکرایە تاکو ئێستا رۆژنامەنووسانی کوردستان ماف‌‌و شایستەکانی خۆیان لە سندوقی خانەنشینی‌و یاسای گرێبەست‌و پاراستنی شایستەکانی لە دەزگای راگەیاندن‌و پێدانی شوێنی نیشتەجێبوون، بەدەست نەهێناوە،لەو پێناوەدا سەندیکا لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەت‌و لایەنە بەرپرسەکان لەهەوڵدایە کە ئەو بابەتانە چارەسەر بکات، بەتایبەتیش سەندیکا هەوڵدەدات لەرێگای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە زەوی نیشتەجێ بوون بۆ رۆژنامەنووسان هاوشانی فەرمانبەرانی حکومەت دەستەبەر بکات.

کۆنگرەو کاری رێکخراوەیی سەندیکا

یەکێک لەو رەخنە زەقانەی لە سەندیکا دەگیرێت، تەواو بوونی ماوەی یاسایی گرێدانی گۆنگرەی سەندیکایە، دیارە لە ساڵی رابردوو ئەنجومەنی سەندیکا چەندین هەوڵیدا کە گۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بکات، بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەو پرۆژەی بەرنامەو پەیڕەوی ناوەخۆ خرایە بەر باس‌و لێکۆلینەوە تارەیەکی باش خەریک بوو ئەو بابەتە وەبەرهەم بێت، بەڵام بەهۆی کۆمەڵێک گرفتی بابەتی‌و سیاسی‌و ئەو تەنگژانەی رووبەرووی هەرێمی کۆردستان بۆنەوە، نەتوانرا کۆنگرە ساز بکرێت، بەڵام لەم ساڵدا کاری یەکەمی سەندیکا بەستنی کۆنگرە دەبێت‌و هەموو توانایەکیش دەخاینە گەر بۆ سازدانی کۆنگرەیەکی سەرتاسەری‌و بەبەشداری زۆرترین رۆژنامەنووس.

گرفتی رۆژنامەنووسانی کوردستان لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئکتۆبەر رۆژنامەنووسانی کورد و راگەیاندنکارانی ناو میدیا کوردییەکان لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم تووشی دەیان گرفتی جۆراوجۆر بوونەتەوە، بە بەردەوام پێشێلکاری‌و جیاکارییان بەرامبەر دەکرێت، چەندین جار لێیان دراوەو هەرەشەیان لێکراوە، بۆیە سەرباری ئەوەی  سڵاوی خۆراگریان بۆ دەنێرین، دەیان جار لە رێگای پەیوەندی راستەوخۆو نووسراوی فەرمی ئەو کێشانەمان گەیاندۆتە شوێنی خۆی،لەگەل سەندیکای رۆژنامەنووسانی عیراق‌و حکومەتی ناوەندی‌و لایەنە پەیوەندارەکان کۆششی خۆمان کردووە تا ئەو گرفتانە چارەسەر بکەین، بەداخەوە بەدەنگمانەوە نەهاتوون، بۆیە بڕیارە سەندیکا راستەوخۆ ئەو کێشانە لەگەل سەرۆکایەتیەکانی عیراق باس بکات، داوای رێگا چارەی بەپەلەش بۆ چارەسەری ئەو گرفتانە دەکات.

لە کۆتایدا وێرایی پیرۆزباییمان لە سەرجەم رۆژنامەنووسانی کوردستان دواکارین سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن پابەندی پڕانسیپەکانی کاری رۆژنامەنووسی بن، هەروەها داواش دەکەین گرنگی زیاتر بە پاراستن‌و پەرەپێدانی زمانی کوردی بدەن، کە بەداخەوە هەست دەکەین هەندێک دەزگای میدیایی بە زانایی یان نەزانی زمانی کوردی دەشیوێنن‌و تێکدەدەن، هەر لێرەدا داوا لەوەزارەتی رۆشنبیری‌و ئەکادیمیای کوردی و هەموو خەمخۆرانی زمانی کوردی دەکەین رادەیەک بۆ ئەو کارانە دابنێن‌و بۆ ئەو مەبەستە بەئەرکی خۆیان هەڵبسن، لەمەشدا هەرچی ئەرکێک بکەوێتە سەر سەندکا بەوپەری تواناوە هاوکار دەبین.

هەروەها داواش دەکەین سوسیال میدیا بەتایبەتی ئەو سوسیال میدیایانەی وەک دەزگای میدیایی کار دەکەن( پێگەی ئەلکترۆنی، تەلەفیزیۆنی ئەلکترۆنی، رۆژنامەی ئەلکترۆنی) پابەندی یاساو رێساکانی ئیتنیکی رۆژنامەنووسی بن، پارێزگاری لە بەها نیشتمانی‌و کۆمەڵایەتیەکان بکەن.

  • سڵاو لە رۆژنامەنووسانی کوردستان، دروود بۆ گیانی شەهیدانی وشەو قەلەم.

  • بەرزو پیرۆز بێت ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەریی‌و دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامە نووسانی کوردستان.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

22/4/2024

© 2025 Kurdistan Journalists Syndicate

No Result
View All Result
  • هەواڵ و چالاکی
  • یاساکان
    • یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان ژماره‌ (35)
    • یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
    • بریاری ژمارە(4)ی ساڵی 2021 دیاریکردنی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
    • یاسای سەندوقی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی كوردستان
    • یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
  • پێشێلكارییه‌كان
  • بڵاوكراوه‌كان
    • گۆڤاری رۆژنامه‌نووس
    • گۆڤاری رۆژنامه‌ڤانی
    • مجلة الصحفي
  • ڕێنماییەکان
    • رێنمایی تۆمارکردنی گۆڤار و رۆژنامە
    • رێنمایی تۆمارکردنی ماڵپەری ئەلیکترۆنی
    • رێنمایی ڕێکخستنی فریکوینس سپەیس
    • رێنمای بە ئەندام بوون لە سەندیکا
    • رێنمایی گۆڕینى خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەر
    • رێنمایی خانه‌نشینكردنی رۆژنامه‌نووسان
  • لیژنه‌كان
  • پەیوەندی
  • English
  • العربية
  • ئێمە
  • پەیوەندی

© 2025 Kurdistan Journalists Syndicate