ئەمرۆ یەک شەممەرێکەوتی 7/12/2025 لە بارەگای ئەنجوومەنی سەندیکا لە هەولێری پایتەخت کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئابوونەو دروستکردنی ناسنامە رۆژنامەنووسان ئەنجامدرا. سەرەتا بەرێز ئەکەد موراد ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکا وێرای بەخێرهێنان و سوپاس و دەستخۆشی بۆ ئامادەبوان و گشت لق و نووسینگەکان کە لە رابردوودا کارەکانیان ئەنجامداوە، ئامانج و باسی دروستکردنی ناسنامەی بەشێوەی زیرەک بۆ ئامادەبوان روونکردەوە، هەروا ئەم بریارە نوێییەی تایبەتە بە ئابوونەی رۆژنامەنووسان بۆ ساڵی نوێ روونکردەوە، دواتر ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان پرسی میدیا و کاری رۆژنامەنووسی و ئەندامێتی و ژمارەی ئەندامانی سەندیکاو رێو شوێنی گونجاو خستنەروی زانیاری تایبەت بەم بوارە روونکردەوە، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا کارگێرانی لق و نووسینگەکانيش راو سەرەنجی خۆیان خستەروو.
