بۆردی داكۆكی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسانی سەر بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەوردی چاودێری كاری میدیا لە هەرێمی كوردستان و ئەو نێردە رۆژنامەوانییانەی رەوانەی ڕۆژاوای کوردستان كراون دەكات، ئەو رێنماییانە بڵاودەكاتەوە بۆ ئەوەی هەمووان پابەندیبن:
یەكەم: پێویستە هەموو پەیامنێر و کامێرامانان و هاوكارانیان، پڕەنسیپەكانی سەلامەتیی پیشەیی پەیڕەوە بكەن، خۆیان لە مەترسیی و لێكەوتەكانی ناوچەی شەڕ بپارێزن.
دووەم: لەكاتی پچڕانی هۆیەكانی پێوەندیی لەنێوان دەزگەو پەیامنێرەكاندا،پێشتر پلانی بەیەك گەیشتن و شوێنی جێگرەوە و هەر شێوەیەكی دیکەی پێوەندی كردنیان بەیەکدی دیاری کردبێت.
سێیەم: نابێت بەهیچ شێوەیەك پەیامنێران بچنە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ.
چوارەم: نابێت لە پەخشی ڕاستەوخۆدا شوێنی جوگرافی و ناو بەرەكانی جەنگ ئاشکرا بكرێن یان پیشان بدرێن.
پێنجەم: نابێت پەیامنێران شێوەی بەرگریی و جۆری چەك و پێگەی جوگرافی ناوچەكانی جەنگ رووخساری هەندێك بەرپرس بێ وەرگرتنی ڕەزاماندی بڵاوبكەنەوە.
بەهیوای كاری میدیایی پڕۆفیشناڵ و سەلامەتی بۆ تەواوی ڕۆژنامەنووسان
بۆردی داكۆكی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسان
٢٦ـی ١ـی ٢٠٢٦
