بەمەبەستی تاوتوێکردن و گەشەپێدان بە پڕۆژەی ئاکاری میدیایی، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان، سکرتاریەتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئه‌نجوومەنی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 8ـی شووباتی 2026،بۆ درێژه‌دان به هاوكاریی و هه‌ماهەنگی به مه‌به‌ستی پاراستنی ڕۆڵ و پێگه‌ی خانمان له میدیا و سوشیاڵمیدیادا، له باره‌گای سه‌ندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌نجوومەنی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و سه‌ندیكای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
د.خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداریی گشتیی ئه‌نجوومەنی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و شاندێکی هاوکاری، لەگەڵ ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بژار حەکیم، جێگری نەقیب، هەندرێن ئەحمەد و ئەکەد موراد، ئەندامانی ئەنجوومەن کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی کاریگەریی و پێگه‌ی ئافره‌تان له میدیا و سۆشیال‌میدیادا، هاوکات چه‌ند پرسێكی دیکەی په‌یوه‌ست بە پێگه‌ی خانمان له میدیا و سۆشیاڵ‌میدیا و داڕشتنی پلانی ئاكاری میدیایی و هه‌مواركردنه‌وه یاساكانی په‌یوه‌ست به كاری میدیایی گفتوگۆکران و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەکەی ئەنجوومەنی باڵای خانمان نیشاندا.
