ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
هێرش کردن و بە ئامانج گرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، پيشهاتێکی مەترسیدارە و سەرکۆنەی دەکەین.
رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەمیشە فاکتەری بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی بووە، بەردەوام هەوڵ و دەستپێشخەری نوواندووە بۆ ئارامیی، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی کوردستان دۆستی راستەقینەی دراوسێکانی بووە.
ئێمە لە ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، نیگەرانیی خۆمان بەو هێرشە ناڕەوایە دەردەبڕین، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بەخێرایی بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەستگیربکات و سزای یاسایی وەربگرن.
ئەنجوومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
28ــی ئاداری 2026
