ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، راپۆرتی پێشێلكاری ساڵی 2019 پێشێلكارییه‌كانی ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووسان له هه‌ولێر راگه‌یاند.
له پرێس كۆنفراسێكدا كه رۆژی 5/2/2020 له پارێزگای هه‌ولێر سازكرا، به ئاماده‌بوونی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له په‌رله‌مانی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیسی هه‌ولێر و ده‌سته‌ی گشتی مافی مرۆڤ و داواكاری گشتی و د. نه‌زاكه‌ت حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆژنامه‌نووسان و یاساناس و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و لیژنه‌ی داكۆكی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
راپۆرتی(23 – 24 )ی ساڵی 2019 لیژنه‌ی داكۆكی راگه‌یانراو بڵاوكرایه‌وه.
راپۆرته‌كه ژماره و جۆری پێشێلكارییه‌كانی دژ به رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تێیدا تۆمار كراوه كه كۆی پێشێلكاری 66 حاله‌ت به‌رامبه‌ر 151 رۆژنامه‌نووس تۆماركراون
ده‌توانن به‌م لینهكه راپۆرته‌كه بخوێننه‌وه.