ماوه‌یه‌كه هه‌ندێ زانیاری له لایه‌ن هه‌ندێ په‌یج و ناوه‌ندی میدیاییه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه، كه بونه‌ته مایه‌ی نانه‌وه‌ی دڵه‌راوكێ و دڵته‌نگی و بێزاری لای خه‌ڵك وه‌كو هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن، له‌م ره‌وشه ناسك و هه‌ستیاره‌ی بوونی كۆر‌ونا كه‌ته‌نگی به ژیان و هه‌موو سێكته‌ره‌كان نه‌ك ته‌نیا له كوردستان به‌ڵكو له هه‌موو دونیا هێناوه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌به‌ر گرنگی رۆڵی میدیاكاران كه به‌رپرسیاره‌تیه‌كی گرنگی ئه‌خلاقی و نیشتمانیان له ئه‌ستۆدایه، به پێداگری سه‌ندیكا، جۆرێك له ئیستسنایان بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد‌وه له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان، تا ببنه به‌شێك له ئیراده‌ی شیلگیرانه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و تێپه‌راندنی دۆخه‌كه ، نه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری بێدیقه‌ت، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته رووبه‌رووی هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری یان دارایی‌ش ببینه‌وه، ئه‌وه كاری حكومه‌ت و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان رابگه‌یه‌نێ، نه‌ك كاری میدیاكارانه، كاری رۆژنامه‌نووسان ته‌نیا و ته‌نیا گه‌یاندنی زانیاری و هه‌واڵه، بێگومان لێره مه‌به‌ستم رۆژنامه‌نووسه پیشه‌ییه‌كانه نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی هیچ مه‌سئولیه‌تێكی پیشه‌یی و ئه‌خلاقیان له ئه‌ستۆدا نه‌بووه.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
19/3/2020