شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ردانی وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ت و سه‌ندیكا گفتوگۆ كران.
ئه‌مرۆ 20/9/2020 شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كه پێك هاتبوو له ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د سكرتێری ئه‌نجوومه‌ن و ارام حسین به‌رپرسی ئای تی سه‌ردانی به‌رێز ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنهوگواستنهو گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و به‌گه‌رمی پێشوازیكران.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان باسیێكی له ئه‌مرۆی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و راگه‌یاندن به تایبه‌ت تۆماركردنی وێب سایت و داوای هه‌مه‌هانگی و دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی كرد بۆ ئه‌م به‌به‌سته .
به‌رێز ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، گفتوگۆی بابه‌ته‌كانی دیداره‌كه‌ی كرد‌و لای خۆیه‌وه په‌یمانیدا هه‌رچی له توانادابێت بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا له پێناو رێكخستنی كاروباری تایبه‌ت به لایه‌نی وێب سایت و ئه‌لیكترۆنی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی درێخی لێ ناكات .له‌لای خۆشیه‌وه شاندی سه‌ندیكا سوپاسی تێگه‌یشتنی وه‌زیریان كرد له‌مه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌م باسه .