رێكه‌وتی 23/6/2021 سه‌ندیكای روژنامه‌نووسانی كوردستان له‌گه‌ڵ رێكخراوی كوردستان بۆ چاودێری مافه‌كانی مروڤ یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نیوان هه‌ردوو لا واژو كرا، له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ریز، نه‌قیبی روژنامه‌نووسانی كوردستان، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له رێكخراوی كوردستان بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، هوشیار سلام مال‌و، و به‌ئاماده‌بونی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د
یاداشته‌كه بریتی بوو له 8 خاڵ
- ئه‌م یاداشتنامه‌یه له به‌روارى(2021) ده‌ست پێده‌كات و به‌رده‌وامى ده‌بێت به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ر دوو لا .
- جێبه‌جێ كردنى پرۆژه به هاوبه‌شى و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ردوو لا.
- ئالوگۆرى زانیارى و داتا له هه‌موو بواره‌كانى میدیای.
- كارئاسانى بۆ یه‌كتر له پێناو جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى هه‌ردولا كه هاوبه‌ش نین.
- هه‌ماهه‌نگى له بوارى گه‌ڕان به دواى فه‌ند و نووسینى پرۆپۆزڵ و پێشكه‌شكردنى به شێوه‌ى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له بوارى ئالوگۆرى زانیارى و میكانیزم پێشكه‌ش كردنى پرۆپۆزه‌ڵ.
- ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت له‌لایه‌نى هه‌ردوولاوه به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى كارمه‌ندانى هه‌ردوو لا .
- دابینكردنى راهینه‌ر بۆ یه‌كتر له كاتى جیبه‌جیكردنى پرۆژه‌كان بەراویژى هه‌ردوولا بێت.
8. به‌هاوبه‌شى ده‌ستنیشانى سوودمه‌ندانى پرۆژه‌كان بكه‌ن