رۆژى چوارشەمە 15/9/2021 خاتوو مار ئەگیلیرا Mar Aguilera نوێنەرى میدیایی یەکێتى ئەورپا بەیاوەرى خاتوو ئەژین مستەفا لە پرۆژەى چاودێرى پڕۆسەى هەڵبژاردن، سەردانى بارەگاى ئەنجومەنى سەندیکاى رۆژنامەنوسانیان کرد، لە لایەن نەقیبى رۆژنامەنووسان ئازاد حەمەدەمین و هندرێن ئەحمەد سکرتێرى کاروبارى ئەنجومەنى سەندیکا و ئەکەد موراد ئەندامى ئەنجومەن، پێشوازىان لێکرا، هەردولا لە کۆبونەوەیەکدا باسیان لە هەماهەنگى نێوان هەردوولا لەکاتى هەڵبژاردن و دواى هەڵبژاردن کرد و ئاماژە بە ئەرک و بەتایبەت لێپرسراویتى سەندیکا لە کاتى هەلبژاردن و ئەو هەنگاوانەى دەبێ هەڵبگیرێن، هەروا بیروا لەسەر میدیا و بەتایبەت سۆشیاڵ میدیا ئالوگۆر کرد، کە بریارە کۆیونەوە و هەماهەنگى نێوانیان بەردەوام بێت.