له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی به‌هێزكردنی میدیا له هه‌رێمی كوردستان، كه رێكخراوی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌هاریكاری سندوقی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رێوه‌ی ده‌بات له رۆژانی 18 – 19 – 20/9/2021 نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین له سێ پانێل كه هه‌رجاره گروپێكی جیاواز بوون بۆ رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌شدار بوون به بابه‌ته‌كانی(سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی و یاسا به‌ركاره‌كان، ئازادی بیركردنه‌وه‌و ئازادی راده‌ربرین… ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانی) ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج بوو ژماره‌یه‌كی زۆری رۆژنامه‌نووسان به‌جیاوازی كه‌ناڵ و سه‌كۆ میدیایه‌كان، به‌ڕاو بۆچوونی جودا به‌شداربوون له گفتوگۆ‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاڵنگاری و ئه‌ركه‌كانی داهاتووی هه‌رێم له ریفۆرم و بره‌ودان به میدیایه‌كی به‌رپرس و پرۆفیشناڵ، وه‌كو كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی به‌هێزكردنی پرۆسیسی دیموكراتیزه بوونی ژیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.