ڕێکخراوی ئینتەرنیوز دوابەدوای پێشکەشکردنی چەندین ڕاهێنان دەربارەی سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ بەشێکی بەرچاو لە ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ڕێبەرێکی تایبەت بە سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان بەرهەم هێناوە. کە ئامانج لەو ڕێبەرە بەردەستخستنی زانیاریی تەکنیکی بنەڕەتییە لەبواری سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان، تاکو بتوانن لە کەشێکی سەلامەت و دوور لەچاودێری، کارەکانی خۆیان لە رێگەی ئامرازە دیجیتاڵییەکان ئەنجام بدەن.
ھەموو ئامێرێکی زیرەک کە ڕۆژانە ئینتەرنت بەکاربھێنێت، ڕووبەڕووی ھەڕەشەو مەترسی زۆر دەبێتەوە، بەو پێیەی ئینتەرنێت پڕە لە بەرنامەی مەترسیدار و بەردەوام ئەو بەرنامانە ھەڕەشە دروستدەکەن لەسەر بەکارھێنەران، بۆ ئەوەی بەردەوام کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان پارێزراو بن پێویستە کۆمەڵێک ڕێکار ھەن بەردەوام لەبەرچاو بگیرێن.
ئەم ڕێبەرە چەندین بابەت لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە:
- بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی کۆمپیوتەر و مۆبایل
- لەناوبردنی بەرنامە مەترسیدارەکان
- چۆنییەتی دروستکردنی وشەی نهێنی (پاسوێرد)ی بەهێز
- چونەژوورەوە بەدوو هەنگاو
- گەڕانی شاراوە لەناو ئینتەرنێت
- پەیوەندی پارێزراو
- سڕینەوەی زانیاری بەشێوەی سەلامەت و یەکجارەکی
- بەکۆدکردنی زانیاری
- ڕاوکردن (Phishing) و جۆرەکانى
لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت ئەم ڕێبەرە داونلۆد بکەی: