رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 1/2/2022 به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك و به هاریكاری لقی دهۆكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی دادگای ئیستئنافی دهۆك و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی دهۆك و داواكاری گشتی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێلانی گوناهباری و به‌شداربوونی ده‌سته بژێرێك له به‌رپرسی میدیاكان و رۆژنامه‌نووسان، له ژێر ناونیشانی(سه‌ره‌ده‌رییا ئیمنا هیێ دگه‌ل رۆژنامه‌ڤان و جێبه‌جێكرنا قانونا كارێ رۆژنامه‌ڤانی) و به ئاماده‌بوونی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، پانێلێكی لێك تێگه‌یشتن به‌رێوه‌چوو، بۆ بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوان رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان و سازانی تێروانین و دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ كێشه‌و گرفته‌كانی رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگا میدیاییه‌كان به‌رێوه‌چوو دوای گفتوگۆ‌و گۆرینه‌وه‌ی بیرورای هاوبه‌ش بریار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك رێكاری گونجاو دراو بریاریشه ئه‌م كۆبوونه‌وانه له داهاتوودا به‌رده‌وام بن.