لەدیدارێکی هاوبەشی نیوان سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و دەستەی مافی مرۆڤی باس لە رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و یاسای بەدەستهێنانی زانیاری و چۆنیەتی کاراکردنی کرا.
رۆژی 16ی شوباتی 2022، شاندێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کەپێک هاتبوو لە ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان و بژار حەکیم جێگری نەقیب و هندرێن ئەحمەد سکرتێری ئەنجومەن و ئەکەد موراد ئەندامی ئەنجومەنی سەندیکا سەردانی دەستەی مافی مرۆڤیان کرد و لەلایەن بەڕێز د. مونا یوحنا سەرۆکی دەستە و کاک سلێمان بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی دەستە پێشوازیان لێکرا.
لەکۆبونەوەکەدا وێڕای پیرۆزبایی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە دەست بەکار بوونی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، باس لە کاری هاوبەشی هەردوولا کرا و جەخت لەسەر چۆنیەتی بەهێزکردنی پێگەی مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا و کاراکردنی یاسای بەدەستهێنانی زانیاری کرا بەشێوەیەک خزمەتی گەشەپێدانی ڕۆژنامەگەری پیشەیی بکات و ئازادی رادەربڕین مسۆگەر بکات. لەمیانەی کۆبوونەوە کەدا، جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دەستە و سەندیکا کرایەوە