شاندی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه‌دا، به‌راشكاوانه باس له‌ره‌وشی رۆژنامهگهریو ئازادی میدیایی‌و رۆژنامه‌نووسی پیشه‌یی كرا.
له‌رۆژی 2ی ئاداری 2022 شاندی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌گه‌رمی پیشوازی كرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌خێر هاتنی شاندی سه‌ندیكای كرد‌و دواتر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌گرنگ ده‌زانرێت ، ئینجا شاندی سه‌ندیكا تیشكی خسته ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستاندا كه‌پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆوه بینوه‌و له‌بواری ئازادی میدیادا، تاڕاده‌یه‌كی باش زه‌مینه‌ی كاری ئازادانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه، هه‌وره‌ها باس له‌وه‌كرا، كه به‌هۆی به‌رفراوانبوونی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و پیَِشكهوتنی ته‌كنۆلۆژیای گه‌یاندن، هۆیه‌كانی میدیایی به‌تایبه‌تی له‌بوای سۆشیال میدیادا، جۆراوجۆربووه، ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه گرنگی خۆی هه‌یه‌و پێویسته له‌چوارچێوه‌ی یاسایییدا رێكبخرێت تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو تایبه‌تمه‌ندی كه‌سی تاكی كوردستانی مافه‌كانی پارێزراو بێت، له‌باسێكی دیكه‌دا، شاندی سه‌ندیكا سوپاسی خۆی به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه‌هه‌رده‌م پاڵپشتی ئازادی میدیا ده‌كات و بڕیاری ئازادكردنی هه‌ندێك له‌گیراوان، ئه‌ویش جیگای پێزانینی سه‌ندیكا بوو.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم، سوپاسی سه‌ندیكای كرد كه رۆڵیان هه‌یه له‌رێكخستنی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستان و پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌ندیكا ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئازادی رۆژنامهگهریو پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی رێچكه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ربگرێت و رۆڵی گرنگی خۆی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان بگێڕێت.
هه‌وره‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی كوردستان‌و ناوچه‌و جیهانو پێگه‌ی كوردستانی له‌رووداوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا خسته‌روو.
هه‌روه‌ها داوای له‌سه‌ندیكا كرد كه‌به‌بێ لایه‌نانه چاودێری ره‌وشی ئازادی میدیا له‌هه‌رێم بكات‌و لهههوڵهكانیشیدا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی میدیا له‌كوردستاندا ، پێویسته هه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌ئازادی مییدیاوه هه‌یه بیپارێزن، چونكه ئه‌وه رووی گه‌شی هه‌رێمی كوردستانه له‌ناوچه‌كه‌دا.
